سێمێل؛ کچێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا و تۆمەتبار دەستگیرکرا
ھەواڵ
2026/10/15 , بینین : 99


* نەوژین

درەنگانی شەوی رابردو، لە کۆمەڵگەی دومیزی سەر بە قەزای سیمێل، کچێک لەلایەن برایەکیەوە کوژرا؛ پۆلیس دەڵێت: تۆمەتبار بەپێی ماددەی ٤٠٦ دەستگیرکراوە.

پۆلیسی دهۆک بڵاویکردوەتەوە: کاتژمێر (٢:٢٠)ـی شەوی رابردو، لە کۆمەڵگەی دومیز سەر بە قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک، برایەک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی بە چەکی جۆری دەمانچە خوشکەکەی کوشت کە تەمەنی ٢٨ ساڵ بوە.

پۆلیس دەشڵێت: دەستبەجێ دوای روداوەکە، دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد و بەیانی ئەمڕۆ تۆمەتبارمان دەستگیرکرد کە خۆی شاردبوەوە.

رونیشیکردوەتەوە: تۆمەتبار لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەت بە کوشتنی بە ئەنقەست و پلان بۆ داڕێژراوە، راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوام دەبێت.

زۆرترین بینراوەکان