بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: شیرپەنجەی مەمک یەکسان نییە بە مردن
رەنگاڵە
2026/10/12 , بینین : 42


* نەوژین

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا دەڵێت: شێرپەنجەی مەمک گەر لە قۆناغەکانی سەرەتادا دەستنیشان بکرێت، تێچوی چارەسەرکردنی زۆر کەمترە و هۆشداریش دەدات کە "نەخۆشییەکە یەکسان نییە بە مردن".

بەبۆنەی مانگی ئۆکتۆبەری پەمەیی (مانگی هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمک)، د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، دەڵێت: شێرپەنجەی مەمک باوترین جۆری شێرپەنجەیە لە نەخۆشخانەکە، بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی هیوا، ساڵانە لە ٢٠٪ـی جۆری شێرپەنجەکان شێرپەنجەی مەمکن.

هۆشداریشیدا بە خانمان: شێرپەنجەی مەمک یەکسان نییە بە مردن، تەنها گرنگە لە سەرەتای نەخۆشیەکەوە دەستنیشان بکرێت؛ تێچوی نەخۆشێکی شێرپەنجە لە قۆناخەکانی سەرەتایدا کە سەردانی نەخۆشخانەی هیوا دەکات بە نزیکەی ٦٠ هەزار دینارە، بەڵام لە قۆناخێکی پێشکەوتو پێویستی بە نەشتەرگەری و چارەسەری درێژخایەن دەبێت، ئەمەش وادەکات خەرجی زیاتری بوێت.

زۆرترین بینراوەکان