خانەقین: ژنێک بە سوتان گیانی لەدەستدا

2024/02/20    255 جار بینراوە

 

* نەوژین

لە خانەقین ژنێک بە سوتان گیانی لەدەست دا، پۆلیسیش دەڵێت: کەسوکارەکەی وتویانە “خۆی سوتاندوە”، بەڵام بۆ گەیشتن بە راستی روداوەکە لێکۆڵینەوە دەکەین.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (٢٠ـی شوبات)، لە قەزای خانەقین ژنێکی تەمەن (٣٠) ساڵ کە دایکی دو مناڵ بو، بە سوتان گیانی لەدەست دا.

لەبارەیەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزاکە، بە نەوژینی وت: هێشتا نازانرێت ژنەکە خۆی سوتاندوە یان سوتێندراوە، بەڵام کەسوکارەکەی لەکاتی ئیفادەدا وتویانە: نەوتی بەخۆی دا کردوە و خۆی سوتاندوە، هەروەک توشبوی نەخۆشی دەرونی بوە.

زیاتر وتی: پۆلیسی بۆ گەیشتن بە هۆکاری راستی روداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە و تەرمەکەیشی رەوانەی پزیشکی دادی بەعقوبە دەکرێت.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,377,241     ژمارەی میوان 531

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە