لە کەرکوک تەرمی ژنێکی بەتەمەن بە خنکێندراوی دۆزرایەوە

2023/04/08    438 جار بینراوە

 

* نەوژین

لە کەرکەک تەرمی ژنێکی بەتەمەن بە خنکێندراوی دۆزرایەوە، پۆلیسیش دەڵێت: "بکوژەکەمان دەستگیرکردوە”.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (٨ـی نیسان)، لە گەڕەکی عەدەنی شاری کەرکوک، تەرمی ژنێکی بەتەمەن لەنێو ماڵەکەی خۆی دا بە خنکاوی دۆزرایەوە.
 
لەبارەیەوە کەمێک بەر لە ئێستا پۆلیسی کەرکوک دەستگیركردنی بكوژەکەی راگەیاند و وتی: بکوژ دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی بۆ كراوەتەوە و رەوانەی دادگا كراوە بۆ سزادانی. هاوکات وردەکاریی تری لەبارەی هۆکار و پاڵنەری روداوەکەوە نەخستەڕو.

بەپێی زانیارییەکان ژنەکە تەمەنی ٥٨ ساڵ بوە و بەتەنها ژیاوە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,336,452     ژمارەی میوان 736

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە