* نەوژین
لەقەزای کفری کچە فێرخوازێکی ١٤ ساڵە کوژرا و گومان دەکرێت بکوژەکە باوکی بێت.
عەقید: بورهان محەمەد ئیسماعیل، بەرپرسی نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی کفری، بە نەوژینی وت: کچەکە ناوی ئیمان بەرزانە و تەمەنی ۱٤ ساڵە، ئەمڕۆ لە گەڕەکی (حي شرطة) بەجلی قوتابخانەوە کوژراوە و شوێنەواری فیشەک بەگیانیەوە بوە و چەکێکی کڵاشینکۆف و قەوانێک لەشوێنی روداوەکە کەوتوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: دایک و باوکی کچەکە لەیەک جیابونەتەوە و بە قوربانیەکەوە ٧ مناڵیان هەیە، ماوەیەک پێش ئێستا کچەکە سکاڵای لەباوکی کردوە بەوەی خراپ بوە لەگەڵی و دواتر سکاڵاکەی کشاندوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد؛ گومان دەکرێت بکوژەکە باوکی کچەکە بێت، بەڵام تائێستا ئەو و هیچ گومانلێکراوێکی تر دەستگیر نەکراون.