سلێمانی: کورێک بە تاوانی کوشتنی خوشکەکەی دەستگیردەکرێت

2022/09/01    334 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
پۆلیسی سلێمانی بکوژی کچێکی تەمەن ٢٩ ساڵ دەستگیردەکات، کە برایەکی خۆیەتی.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردوەتەوە: بكوژێكمان دەستگیركردوە كە لەبەرواری(١٢ـی ئاب)خوشكەكەی خۆی بەناوی (ك، م، پ)  لەدایكبوی ١٩٩٣، کوشتوە.
 
ئاشکراشیکردوە: لەسەرەتادا كەسوكاری کچەکە وتویانە لەنهۆمی دوەمی ماڵی خۆیان خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و مردوە، بەڵام روداوەکە جێگەی گومان بو، بۆیە دوای لێکۆڵینەوەمان لە روداوەکە دەركەوت كە کوژراوەکە خۆی هەڵنەداوەتە خوارەوە، بەڵكو لەلایەن براكەیەوە بەناوی (ق، م، پ) لەدایكبوی ١٩٩٤، بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە بەپارچە ئاسنێک لێی دراوە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لەماڵەوە گیانی لەدەستداوە.
 
دەشڵێت: لەئێستادا تاوانبار بەپێی ماددەی (٤١٠) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.
 
 


Newjin.net - 2023
ژمارەی سەردان 1,113,829     ژمارەی میوان 32

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە