دادگای ئەمریکا ‘رێگەدان بە لەباربردنی کۆرپەلە’ـی هەڵوەشاندەوە

2022/06/24    419 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
دادگای باڵای ئەمریکا لە بریارێکی مێژویدا، مافی ژنان بۆ لەباربردنی کۆرپەلە وەک یاسایەکی فیدراڵی هەڵوەشاندەوە و مافی دەرکردنی یاساکەی بۆ ویلایەتەکان بەجێهێشت، ژنانیش دژی بڕیارەکە لە دەرەوەی دادگا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
 
یاسای لەباربردنی مناڵ پێش ٥٠ ساڵ دەرچوە و دەقی یاساکە دەڵێت: "ژنان بە هەڵبژاردەی خۆیانە مناڵی نێو سکیان لەبار ببەن یاخود نا".
 
بەڵام ئەمڕۆ ٢٤ـی حوزەیران، دادگای باڵای ئەمریکا بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە و دەقی یاساکەی گۆڕی بۆ: “هیج ژنێک مافی ئەوەی نیە مناڵێک لەبار ببات کە تەمەنی گەشتبێتە ١٥ هەفتە".
 
لەکاردانەوەی بڕیارەکەدا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: هەر شتێک لە دەسەڵاتمدا بێت دەیکەم بۆ پاراستنی مافی ژنێک بۆ لەباربردنی مناڵ لەو ویلایەتانەی کە روبەڕوی کاریگەرییەکانی بڕیارێکی دادگای باڵا دەبنەوە".
 
هاوکات بەشێکی زۆری سەرۆکی وڵاتان دژایەتی خۆیان بۆ ئەم بڕیارە راگەیاندوە، یەکێک لەوان ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسایە کە لە تویتێکدا دوابەدوای بڕیارەکە نوسیویەتی: “لەباربردنی مناڵ مافێکی بنەڕەتییە بۆ هەمو ژنان، دەبێت پارێزراو بێت".
 
نوسیویەتیشی: من هاوسۆزی خۆم لەگەڵ ئەو ژنانە دەردەبڕم کە ئێستا ئازادییەکانیان لەلایەن دادگای باڵای ئەمریکاوە پێشێل دەکرێت.
 
هەر ئەمرۆش بەشێک لە ژنانی دانیشتوی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دژ بە بڕیارەکە، لەبەردەم دادگای فیدراڵی وڵاتەکە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,054     ژمارەی میوان 713

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە