چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ بێریڤان ئەیوب ئازاد بکرێت

2022/05/10    504 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
کارزان رەشید، پارێزەری بێریڤان ئەیوب، بە رادیۆی دەنگی وت: مامەڵەکانی ئازادکردنی بێریڤان ئەیوب تەواو بوە، چاوەڕێ دەکەین لە یەک دو کاتژمێری داهاتودا ئازاد بکرێت.
 
بێریڤان ئەیوب، لە 13/10/2020 لە مۆڵێکی شاری هەولێر دەستگیر کرا و دادگا تۆمەتی تێکدانی 'ئاسایشی نیشتمانی' خستەپاڵ، دوای نزیکەی 18 مانگ لە زیندانی بە بێ دادگا، دواتر دادگای تاوانەکانی دوی هەولێر بەگوێرەی مادەی یەک لە یاسای ژمارە 21ـی ساڵی 2003ـی پەرلەمانی کوردستان، بە دو ساڵ زیندانی سزای دا، بەڵام سزاکەی بەر ماوەی راگرتنەکە کەوت و بڕیار بو پێش جەژنی رەمەزان ئازاد بکرێت.
 
بێریڤان ئەیوب، ھاوکات دایکی پێنج مناڵە. لەماوەی زیندانیکردنی دا، ھاوسەرەکەی لێی جیابوەوە و توشی نەخۆشی شەکرە بوە.


Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,587,406     ژمارەی میوان 863

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە