* نەوژین
لە گوندێکی سەر بە قەزای قەڵادزێ کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە فیشەک گیانی لەدەستدا و بەوتەی کەسوکارەکەی خۆی کوشتوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین، بڵاویکردەوە: کاتژمێر ١١ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی کچێک بەناوی (ک،ح،ح) لەدایکبوی ساڵی ٢٠٠٢، کە دانیشتونی گوندی گردەسپیانی سەربە قەزای قەڵادزێیە، گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
رونیشیدەکاتەوە: دوای پشکنین و توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوتوە شوێنەواری فیشەکێکی دەمانچە بەسەریەوە هەیە و بە وتەی کەسوکارەکەی کچەکەیان خۆی کوشتوە.
باس لەوەشدەکات بەمەبەستی دەرخستنی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی تەرمەکی کچەکە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی بەڕێکراوە.