* نەوژین
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند کە ژنێكیان ھەڵخەڵەتاندوە و دەستدرێژیان كردوەتەسەری.
لە راگەیەنراوێکی پۆلیسی سلێمانی دا ھاتوە: دوای ئەوەی ژنێك سكاڵای تۆماركرد لەسەر چەند كەسێك كە دەستدرێژییان كردۆتەسەر، لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێت.
رونیشیکردەوە: یەكێك لەتۆمەتبارەكان ژنە سکاڵاکارەکەی هەڵخەڵەتاندوە و بردویەتی بۆ باخێك لەسنوری بەكرەجۆ، لەوێ لەگەڵ سێ تۆمەتبارەکەی تر دەستدرێژییان كردوەتەسەر.
تۆمەتبارەکان لەدایکبوی ساڵانی ١٩٨٨ و ١٩٩٤ن، بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.