هێدی کچە فۆتۆگرافەکەی ناو یاریگاکانی کوردستان

2022/01/24    1321 جار بینراوە
 
* نەوژین - هۆزان فەریق
 
بە کامێراکەی دەستی خەریکی چرکاندنی وێنەی یاریزان و هاندەرەکانی یاریگاکەیە ماوەی یانزە ساڵە یاریزانە، بەڵام لە ئێستادا هێدی، لەگەڵ یاریکردن کاری فۆتۆگرافی وەزشی دەکات.   
 
ھێدی خان مەجید، تەمەنی (٣١) ساڵە، لە ساڵی (٢٠١١)ەوە دەستی بەیاری تۆپی پێکردوە تێیدا توانیویەتی بگاتە ئاستی هەردو  ھەڵبژاردەی کوردستان و عێراق لە هەریەکە لە یانەکانی ئافرۆدێت، زێرەفانی، گازی باكورو پیرەمەگرون یاریکردوە وەک خۆی دەڵێت ئەوەی ویستویەتی لە وەرزش بەدەستی هێناوە.
 
ئەو خێزانەکەی بە هۆکاری پشت سەرکەوتنەکانی دەزانێت، لە بارەیەوە وتی: خێزانەکەم زۆر هاوکارم بون ئەوان رێگریان نەکرد لەوەی وەرزش بکەم چونکە من ئاگەدارم چەند کچی دیکە بەهۆی رێگری خێزانەوە دەستبەرداری خەونی یاریکردن بون.
 
لەم ساڵانی دوایدا  یاریزانەکە خواستی فۆتۆگرافی وەرزشی لەلا گەڵاڵە دەبێت، هێدی، بۆ ئەمە وتی: وێنەگرتن هەستێکی تایبەتە کە تۆ دەتوانیت لەو چرکەیە کات رابگریت بۆیە خواستم لەسەر ئەم کارەهەیە هاوشێوەی یاری تۆپی پێ دەمەوێت پەرەی پێبدەم.
 
ئەم هەنگاوەی هێدی، لە کاتێکدایە کە بونی خانمی فۆتۆگرافەر لە کوردستان لە هەنگاوی سەرەتادایە بەتایبەت فۆتۆگرافەری وەرزشی ئەم هەنگاوەی هێدی، دەبێتە دەستپکی رێچکەشکاندنی کچان بۆ کاری مەیدانی لەناو یاریگاکانی کوردستان.
 
 
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,798,580     ژمارەی میوان 1621

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە