بەهار علی: بوجەو توانایەکی باش تەرخاننەکراوە بۆ روبەڕوبونەوەی توندو تیژی دژ بە ئافرەتان

2021/11/30    150 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بەڕێوبەری رێکخراوێکی تایبەت بە ژنان باسلەوەدەکات حکومەت بوجەو و توانایەکی باشی تەرخان نەکردوە بۆ روبەرو بونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان بۆیە توندو تیژیەکان لە زیاد بوندان.
 
بە پێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژ ئافرەتان و خێزان لەوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، لەماوەی (نۆ مانگی ساڵی ٢٠٢١) یەکدا (١٦) ژن کوژراون و (٤٦) ژنیش کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
 
هەربەگوێرەی ئامارەکان (٥٦) حاڵەتی خۆسوتاندن و سوتاندنی ژنان تۆمارکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا (١٠٠٤٨) سکاڵای توندوتیژی و پێشلکردنی ماف لە نوسینگەکانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی تۆمارکراون.
 
زیادبونی رێژەی توندو تیژییە خێزانیەکان رێکخراوەکانی ژنان به شتێکی سەرسوڕهێنەری نازانن و لەو بارەیەوە بەڕێوبەری رێکخراوی ئێمە بەهار علی، بۆ نەوژین وتی: "زیاد بونی توندو تیژییەخێزانیەکان پێم وانیە شتێکی تازەبێت، توندو تیژی زۆر زۆرە پێشتریش هەر زۆربوە و لە زیادبونیشایە".
 
ئەو میکانزمی حکومەت بەلاواز دەبینێت بەرامبەر بە کۆتایی پێهێنان و کەمکردنەوەی کوشتن و توندوتیژی دژ بە ژنان وتی:  "لەبەر ئەوەی تا ئێستا میکانیزمی حکومەت  و دامو دەزگاکان کە کار دەکەن لەسەر بەرەنگار بونەوەی توندوتیژی، ئەوەندە زۆرنین وەکو ژمارە، هەروەک  ئیمکانیەت و توانایەکی باش تەرخان نەکراوە بۆ روبەرو بونەوەی توندو تیژی دژ بە ئافرەتان بۆیە توندو تیژیەکان لە زیاد بونایە".
 
 لە چالاکیەکانی ١٦ رۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان بەرپرسانی حکومەت باس لەوەدەکەن کە چەندین کاری زۆرگرنگیان بۆ پرسی ژن کردوە، ئەمە لە کاتێکدایە بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەتان لە ساڵی ‏‏رابردو لە هەرێمی کوردستان (٢٥) ژن کوژراون و (٣٨) ژن خۆیان کوشتوە لەگەڵ (٦٧) حاڵەتی خۆسوتاندنی ژنان و تۆمارکردنی (١٠٣٧٠) دەهەزارو سێسەدو حەفتا سکاڵا لە بەڕێوبەرایەتی و نوسینگەکانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەتان تۆمارکراوە.
 

 



ئەرشیفی نەوژین | دەربارە | پەیوەندی
Newjin.net - 2022
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 380,390     ژمارەی میوان 19