ئیمان علی: ٢١ ساڵە کاردەکەم

2021/11/16    1204 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ئیمان، ماوەی (٢١) ساڵە کاری درومان، دیزاین و دەسترەنگینی دەکات، بەرهەکانی لە پێشەنگاکان دەخاتەڕو، پێوایە کارکردنی سەربەخۆ بۆ ژنان پێویستیە بۆ ئەوەی توندوتیژی ئابوریان دژ بەکارنەهێندرێت.
 
بەدیاربەرهەمەکانیاوە دانیشتبو لە پێشەنگایەکدا بەرویەکی خۆشەوە پێشوازی لە کڕیارەکانی دەکرد، جلێکی کوردی رەشی پۆشیوەو کڵاوێکی بەدەستچنراوی لەسەرکردوە و ملوانکەیەکی مێخەکی لەملدایە بە وردی کاری لەسەرچنینەکانیان کردوە، بۆ نەوژین دواو وتی: لە ساڵی (٢٠٠٠)دەستم بە کاری درومانکردوە پاشان لە ساڵی (٢٠١٠) دەستم بەکاری دیزاین و ئیشی دەستیکرد، تەنها لە فستیڤاڵەکان بەرهەمەکانم نمایش دەکەم.
 
ئیمان، بە گرنگی زۆرەوە باسی ئابوری سەربەخۆی ژنان دەکات و دەڵێت: "بونی ئابوری سەربەخۆ بۆ ژن ئەوەیە کە ناهێڵێت کۆنترۆڵبکرێت، دەبیستین زۆر ژن هاوسەرکانیان توندوتیژی ئابوریان بەرامبەر بەکاردەهێنن، من بە ژنان دەڵێم خۆشترین هەستە کە خۆت خاوەنی پارەی خۆتبیت و سەربەخۆ ئیشبکەیت رەنجی شانی خۆت پەیدابکەین، بۆ ئەوەش ژنی کورد هیچی لە ژنی وڵاتانی دیکە کەمتر نیە".
 
وتیشی: مەرجنیە بۆ کارکردن بڕۆینە دەروە ئەو ژنانەی لە ماڵەوەن هەوڵبدەن بەرهەمی دەستیان هەبێت کارێک بکەن ببنە پاڵپشتی بۆ خودی خۆیان و خێزانەکانیان.
 
 
 
ئەوەی کارە دەستیەکانی ئیمانی جیاوازکردوە دیزاینکردنی تایبەتی خۆیەتی و هێنانی کەرەستەکانیەتی لە وڵاتانی دیکە، ئەو دەڵێت: کارەکانم زیاتر کاری دەستی خۆمن زۆربەی ئیکسوارەتەکانم لە دەروەی وڵات بۆ دێت یان لەوێ دەیانکڕم و دوبارە هەڵیان دەوەشێنم و خۆم دیزاینی دەکەم.
 
ئەگەرچی هاوڕابو لەوەی کارکردن بۆ ژن لێرە ئاسان نیە، بەڵام ئەو لەکارەکەی روبەڕوی سەختی نەبوەتەوە و بۆ ئەمەش پێی وایە پشتیوانی خێزانەکەی یارمەتیدەربون."هیچ رێگریەک نەهاتۆتە پیشم بۆ ئەم کارەم، هاوسەرەکەم زۆر پاڵپشت و پشتیوانم بو بەوەی زیاتر پەرەی پێبدەم". ئیمان وادەڵیت.
 
لەبەر ئەو ئازادیەی کە هەیەتی ئیمان، دەچێتە پێشەنگا و فستیڤاڵەکانی شارە جیاوازەکان بەرهەمەکانی خۆیی نمایشدەکات، هاوسەر و خێزانەکەشی پشتیوانن بۆ کارەکەی.
 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,355,929     ژمارەی میوان 891

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە