نیشتیمان بۆن دەبەخشێتەوە

2021/10/24    1131 جار بینراوە
 
* نەوژین – شۆخان حەمەساڵح
 
"دەمەوێت خاوەنی ئابوری سەربەخۆی خۆمبم ئەگەر بە داهاتی کەمییش بێت". نیشتیمان، لەناوبازاڕی شارەکەی دوکانێکی بۆنی کردوەتەوە دەیەوێت بیسلمێنێت ژنانیش دەکرێت ببنە خاوەن ئابوری سەربەخۆی خۆیان لەرێگەی بزنسی بچوکەوە.
 
نیشتمان فەریق، خانمێکی دانیشتوی قەزای کەلارە لە ئیدارەی گەرمیان، لە ناو بازاڕی قەزاکە دوکانێکی بۆنی کردۆتەوە.
 
نیشتیمان، بۆ نەوژین لەبارەی کردنەوەی دوکانەکەی وتی: "بیرمکردوە کە پێویست دەکات خاوەن ئابوری سەربەخۆی خۆم بم ئەگەرچی داهاتەکەشی کەمبێت، هەربۆیە بڕیارمدا دوکانێکی بۆن بکەمەوە".
 
لە سەندیکای کرێکاران و پیشەوەرانی کوردستان لقی گەرمیان، ئامارێکی وردی کارکردنی ژنان نیە، ئەوەی هەیە بە رێژەیی کە دەڵێن ژمارەی کارکردنی ژنان زیادیکردوە.
 
”خەڵک هەبوە بۆ دەسخۆشی سەردانی دوکانەکەی کردوم“
 
نیشتیمان، ئاماژەبەوەدەکات خەڵکی دەستخۆشی زۆریان بۆی هەبوە و دەڵێت: خەڵک هەبوە کە بینیویەتی من لەم دوکانە کاردەکەم هاتوە دەسخۆشی لێکردوم و بۆنیشی کڕیوە، ھاوسەرەکەم و دایکم و خوشکەکانم پاڵپشتمن".
 
بۆنەکانی پێک دێن لەجۆراو جۆر کە بۆ ھەردو رەگەز بەکاردێن، بۆ ئەوەی بۆنەکان لەگەڵ کەش و ھەوای ناوچەکەی بگونجێنێت نیشتیمان گونجاندنی بۆ هەڵبژاردن و تێکەڵکردنی بۆ نەکان کردوە.
 
لەبارەی ئەوەی زۆرجار ژنان دێنە مەیدانی کاری جیاوازەوە، بەڵام پاشماوەیەکی کەم پاشەکشەدەکەن یان کەمن ئەوانەی بەردەوامی دەدەن بە کاری سەربەخۆی خۆیان نیشتیمان وتی: "نابێت ژنان رێگەبدەن ھیچ شتێک وایان لێ بکات لەکارە بکشێنەوە".
 
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,342,924     ژمارەی میوان 484

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە