مەکتەبی سیاسی پارتی هیچ ژنێکی تێدانیە

2021/01/20    1166 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بەشداری ژنان لە ناو پارتی دیموکراتی کوردستان و بڕیارە گرنگەکانی ئەو حزبە لە ئاستێکی نزمدایەو بەرپرسێکی یەکێتی ئافرەتانیش دەڵێت: لە کۆنگرەی ‏داهاتو رێژەکە زیاد دەکەین.‏
 
دواهەمین کۆنگرەی پارتی ساڵی ٢٠١٠ ئەنجامدراوە، ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی (٥١) ئەندامە لەو ژمارەیە (٥) ئەندامیان ژنن واتە‏‎ ‎‏(١٠٪) ژنان لە ‏ئەندامی سەرکردایەتی بەشدارن، هاوکات هیچ ژنێک ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە نیە کە بڕیارە گرنگەکانی حزب دەردەکەن.‏
 
ناسک سەعید، لێپرسراوی بەشی پەیوەندیەکان و رۆشنبیری و راگەیاندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، لە باریەوە لە دیدارێکی تایبەتی نەوژیندا دەڵێت: ‏بێگومان ئێمە چاومان لە بەرەوپێشچون و بەشداری زیاتری ژنانە نەوەک تەنها بە ژمارە بەڵکو بە کارایی، چ لە حزب یاخود حکومەت، بۆ کۆنگرەی داهاتو ‏بڕیارە (٢٥٪) ی ئەندامانی سەركردایەتی بۆ ئافرەتان دەبێت.‏
 
لە بارەی بەشداریپێکردنی ژنان لە پۆستە حکومەیەکان لەلایەن حزبەکەیەوە رایگەیاند: پێش دەستبەکاربونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بە نوسراوی ‏فەرمی  پێشنیار و داوکاریمان ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کردوە، بەوەی بەشداری ژن لە پێشینەی کارەکانی دابینێت، هاوکات پارتی بۆ یەکەم ‏جار ژنێکی وەک سەرۆکی کاتی پەرلەمان دیاریکرد، لە عێراقیش پارتی تاکە لایەنی سیاسیە لە کابینەی موستەفا کازمی، ژنێکی وەزیربێت و سەرۆکی ‏فراکسیۆنەکەشی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژن بێت.‏
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,090     ژمارەی میوان 723

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە