* نەوژین
بۆ یەکەم جار لە پارێزگای هەولێر خانمە دادوەرێک بو بە ئەندامی دادگای تاوان، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتریش یەکەم ئافرەت بوە کە وەک دادوەر دەستبەکاربوە لە سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر، هاوکات چالاکوانی داکۆکیکار لە مافەکانی ئافرەتە.
خانمە دادوەر 'نیگار ئەحمەد ئاغا' وەکو یەکەمین ئافرەت لە شاری هەولێر بو بە ئەندامی دادگای تاوانی یەک.
نیگار ئەحمەد، ساڵی (١٩٧٣) له شاری سلیمانی له دایك بوه، ساڵی (١٩٩٦) بڕوانامه‌ی به‌كالۆریوسی له یاسا له كۆلیژی یاسا و رامیاری- زانكۆی سەڵاحەدین
ته‌واوكردوه، وه‌ك یه‌كه‌م دادوەر‌ی ئافره‌ت له ساڵی (٢٠١٠) دامه‌زرا له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێردوای هەشت ساڵ پلەی به‌رزكرایه‌وه و بۆ ئه‌ندامی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر، بەوەش وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌ت له‌و پۆسته له‌سه‌ر ئاستی عیراق ده‌ستبه‌كاربو.
جگه له‌وه دادوەر 'نیگار' چاڵاكوانه له بواری مافی مرۆڤ و پشتگیری ئافره‌تان ده‌كات له داواكردنی ماف و دادپه‌روه‌ی.