*نەوژین
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری رایدەگەینێت لێکۆڵینەوە لە بارەی بەردەوامی و زیادبونی توندتیژی دژ بە ژنان دەکەین و لەو رێگەیەوە بڕیاری پێویست دەدەین.
دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دوای دیدارێکی لەگەڵ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان لەهەرێم رایگەیاند: ئەرکە لەسەرمان کار لەسەر کەمکردنەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان بکەین.
هەروەک بە به‌ڵێنیشی دا به‌دواداچونی ورد و پێویست بكه‌ن بۆ ئه‌و یادداشتنامه‌یه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و چالاكوان و راگه‌یاندكار پێشکەشیان کردون.
دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری لەگەڵ خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان وێنە: ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەرێم
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ دادگاكانی تێهه‌لچونه‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌م بابه‌ته دیراسه ده‌كه‌ن و بڕیاری پێویستی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.