لە دانانی نەخشەی هەڵەبجەوە بۆ بەرزترین پۆستی ئیداری

2021/05/26    2211 جار بینراوە
 
* نەوژین – میهرەبان سەلام
 
بەهۆی ئاستەبەرزەکەیەوە بەردەوام لە یەکەمەکانی قوتابخانەکەی بوە تا ئەو رۆژەی خوێندنی ئەندازیاری بینا سازی تەواودەکات و دەبێتە یەکێک لە ژنە رێچکەشکێنەکان و وەک بەڕێوبەری گشتی شارەوانی پارێزگاکەی دەستبەکاردەبێت.
 
 
خێڵان عەبدولرحمان میرز، لە شاری هەڵەبجە لە دایک بوە،  خوێندنی سەرەتای و دواناوەندی لەو شارە تەواوکردوە، ساڵی (٢٠٠٩) بەشی ئەندازیاری بیناسازی لە زانکۆی سلێمانی تەواودەکات.
 
شەهیدبونی باوکی پێداگری دەکات لەسەر رێچکە شکاندن
 
ئەو لە خێزانێکی پێشمەرگە بوە، هەر لە تەمەنی منداڵیەوە باوکی شەهید دەبێت، ئەمەش 'خێڵان' سورتردەکات لەسەر ئەوەی بەربەستەکان بشکێنێت بۆ خزمەتی شارەکەی.
 
 
بۆ نەوژین وتی: ”دوای ئەوەی خوێندنم تەواوکرد لە (٢٦/١١/٢٠١٢) وەک ئەندازیار لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە دەستبەکاربوم“.
 
”لەماوەی کارکردنم لێپرسراوی چەندین بەشم کردوە“
 
بەهۆی کارەکانیەوە توانیویەتی بێتە لێپرسیراوی بەشی نەخشەدانان لەسەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە و دەڵێت: بەدەر لەوەی لێپرسراوی ئەو بەشەبوم لەماوەی کاکردنم لە شارەوانی لێپرسراوێتی چەندین هۆبەو بەشم کردوە.
 
لە بەرامبەردا رۆژی (٢٥/٥/٢٠٢١)وەک بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانکرا، ئەمە لە کاتێکدایە ژمارەی ژنان لە پۆستەکانی بەڕێوبەری گشتی لەهەرێم نەگەشتوەتە هاسەنگی رەگەزی و کەمترین ژمارە لەو پۆستە پێکدێنن.
 
 
مەراسیمی دەستبەکاربونی رۆژی (٢٥/٥/٢٠٢١) پارێزگای هەڵەبجە وێنە: هەژماری قایمقامی هەڵەبجە
 
خێڵان، ئاماژەبەوەدەکات لە ئەرکە نوێیەکەیدا سنوری کارەکانی فراوان بوە، بەمەش ئەو ئەرکی بەرپرسیارەتیەکەی ناوچەکانی خورماڵ ،بیارە ،سیروان،ناحیەی بەمۆ دەگرێتەوە، دەڵێت: ”دەیەوێت باشترین خزمەتیان پێبگەیەنێت“.
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,342,758     ژمارەی میوان 357

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە