* نەوژین
بە بڕیارێکی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران 'سروە محەمەد' وەک جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دانرا، بەمەش دەبێتە یەکەم ژن ئەو پۆستە وەربگرێت.
بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ بە ژمارە(٩٤٧٥) کە وێنەیەکی دەست نەوژین کەوتوە لە رێکەوتی (١٠/٥/٢٠٢١) دەرکراوە 'سروە محەمەد' بەڕێوبەری ئێستای ناحیەی رزگاری وەک جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دانراوە.
لە نوسراوەکەدا هاتوە ' سروە محەمەد' بە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕی بە پلەی(بەڕێوبەری گشتی) لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ دەستبەکاردەبێت.