پارتی ١٢ ژنە کاندیدی بۆ پەرلەمانی عێراق دیاریکرد

2021/05/01    854 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
پارتی ناوی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق ئاشکراکرد و ژنان رێژەی ٣٧٪ کاندیدەکانیان پێکهێناوە.
 
 
خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ، ئەمڕۆ ناوی بەربژێرەکانی حزبەکەی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکراکردو وتی: ” ئێمە لیژنەیەکمان پێکهێنا بۆ دیاریکردنی کاندیدەکانمان، بۆئەوەش چەند پێوەرێکمان هەبوە، دواتر سەرکردایەتی بڕیاری کۆتایی لەسەر داون، هەروەک بە یەک لیست لەسەرجەم پارێزگاکان بەشداری دەکەین“.
 
 
  لە کۆی ٣٢ کاندید بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق پارتی ١٢ کاندیدی ژن لە لیستەکەیدایە.
 
 
ژنانی کاندیدی پارتی پێکهاتون لە هەریەکە لە (ئەڤین سەلیم، سۆزان عەلی، ڤیان سابر، جوان عەبدولڵا، سامیە کەریمخان، لەیلا ئەکرەم، نەهلا قادر ئەفەندی، شنۆ نوری عەبدوڵلا، ئەشواق نەجمەدین جاف، ناسکە عەبدوڵلا، غەزالە محەمەد ساڵح، نەجوا حەمید محەمەد).
 
 
هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارە لە ١٠ ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
 


ئەرشیفی نەوژین | دەربارە | پەیوەندی
Newjin.net - 2021
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 242,267     ژمارەی میوان 14