'گۆنا' هونەرێکی نوێ لە کوردستان نمایش دەکات

2021/03/18    1664 جار بینراوە
 
* نەوژین، محەمەد مەحمود
 
 
بزمار و تەختەو پەت پێکەوە بەدەستی 'گۆنا' دەبێتە تابلۆ و دەیان نەخشێنێت، لە پێشەنگایەکی تایبەت ٥٢ تابلۆی نمایشکردوە، ئەو دەڵێت ”ئەو رۆژانەی کاتم هەبو بیرمکردەوە فێری هونەرێکبم ئەمەم لە یوتوب بینی دەستم بە فێربونی کرد“.
 
 
گۆنا عوسمان، ساڵی(١٩٩٢)، لە شاری سلێمانی لەدایک بوە، دەرچوی ئامادەیی بازرگانییە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە دایکی منداڵێکە.
 
 
گۆنا عوسمان، لە پێشەنگایەک تابلۆکانی تێیدا نمایشکردوە، سلێمانی،وێنە: نەوژین
 
”شانازی بەهونەرەکەمەوە دەکەم“
 
 
 
ئەو شێوازە هونەری گۆنا، پێیدەوترێت نیگاری پەت (srting art)، نزیکەی چوار ساڵە کار لەم بوارە دەکات، دەیەوێت برەوی زیاتری پێبدات.
 
 
 
گۆنا، باسلەو رۆژانە دەکات کە دەستی بە فێربونی ئەم هونەرکردوە بۆ نەوژین وتی: ”لە کاتێکدا بڕیاری ئەم کارەمدا لە ماڵەوە بێ کاربوم  حەزم نەکرد کاتەکانم هەموی بە بێسود بڕوات، رۆژانە سەیری یوتوبم دەکرد تا رۆژێک ئاشنای ئەم هونەرەبوم،  بەشتێکی باشم زانی کە فێرببم و هەوڵبەم ئەم هونەرە بناسێنم بە کۆمەڵگاکەم“.
 
 
 
ئەو شانازی بە کارەکەیەوە دەکات و دەڵێت: ئەو کارانەی ئێستا دەیکەم ئەزمونێکی زۆرباشەبۆم، شانازیان پێوە دەکەم، لەگەڵ ئەوەشدا تموحم زۆر زیاترە بۆ داهاتو.
 
 
گۆنا عوسمان، پێشەنگایەکی تایبەت بە تابلۆکانی، سلێمانی، ٢٠٢١ وێنە: نەوژین
 
 
ئەو دەیەوێت کەسانی دیکەش فێری هونەرەکە بکات”تا ئەو کاتەی توانام هەبێت  بەردەوام دەبم و هەوڵی ئەوەش دەدەم کە کەسانی تر فێر بکەم بۆ ئەوەی هونەرەکە بمێنێتەوە“.
 
”دەبێت ژنان رێچکەشکێنی لە هونەر بکەن“
 
 
”بە دڵنیاییەوە لە کۆمەڵگای کوردیدا کارکردن لە هەمو بوارەکانی ژیان بۆ ژن قورسترە، هونەر یەکێکە لەو بوارانەی کە ژمارەیەکی کەم لە خانمان دەتوانن ئەو رێچکە تەقلیدییە بشکێنن و  لەم بوارەدا پەرە بە خولیاکانیان بدەن“ گۆنا عوسمان، ئەمە دەڵێت.
 
 
لە بارەی پاڵپشتی خێزانەکەشی دەڵێت: سوپاسیان دەکەم کە هەمیشە هاوکرام بەتایبەت هاوسەرەکەم.
 
 
 
نمایشکردنی ٥٢ تابلۆ
 
 
 
لە پێشنگایەکی تایبەت بە کارەکانی ٥٢ تابلۆی نمایشکرد، لەگەڵ ئەوەشدا گۆنا هونەرەکەی نەکردوە بە پیشە بە نرخێکی رەمزی تابلۆکانی دەفرۆشێت.
 
 
”لایەنی مادیم نەخستۆتە سەر ئەم کارەم چونکە ئەمەم وەک هونەر گرنگی پێدەدەم، نرخی رەمزی لەسەر تابلۆکانم دادەنێم“.
 
 
پێشەنگایەکی تایبەت بە تابلۆکانی گۆنا عوسمان، سلێمانی، ٢٠٢١ وێنە: نەوژین
 

پێشەنگایەکی تایبەت بە تابلۆکانی گۆنا عوسمان، سلێمانی، ٢٠٢١ وێنە: نەوژین

پێشەنگایەکی تایبەت بە تابلۆکانی گۆنا عوسمان، سلێمانی، ٢٠٢١ وێنە: نەوژین

 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,357,676     ژمارەی میوان 980

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە