عێراق؛ بەرامبەر هەر پێنج هاوسەرگیرییەک، جیابونەوەیەک تۆمار دەکرێت
ھەواڵ
2026/11/17 , بینین : 56


* نەوژین

ئامارە فەرمییەکانی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەریدەخەن، لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، رۆژانە بە تێکڕا زیاتر لە هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری و ٢٢٠ حاڵەتی جیابونەوە لە دادگاکاندا تۆمارکراون.

بەپێی ئامارەکە کە سەرجەم دادگاکانی تێهەڵچونەوەی عێراق (جگە لە هەرێمی کوردستان) دەگرێتەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ـدا، ٣٣ هەزار و ٣٧٧ گرێبەستی هاوسەرگیریی و شەش هەزار و ٦٠٠ حاڵەتی جیابونەوە (تەڵاق) بە فەرمی تۆمارکراون.

لەسەر ئاستی پارێزگاکان، بەغدادی پایتەخت پشکی شێری بەرکەوتوە؛ بە شێوەیەک تەنها لە دادگای تێهەڵچونەوەی بەغداد/ رەسافە، چوار هەزار و ٤٤٠ گرێبەستی هاوسەرگیریی و هەزار و ٤٠٧ حاڵەتی جیابونەوە تۆمارکراون کە بەرزترین ئاستە لەسەر ئاستی عێراق.

لە بەرامبەردا، پارێزگای موسەنا کەمترین ژمارەی تۆمارکردوە، بە جۆرێک لەو مانگەدا تەنها ٩٨٩ گرێبەستی هاوسەرگیریی و ١٢٥ حاڵەتی جیابونەوە لە دادگاکانی ئەو پارێزگایەدا تۆمارکراون.

زۆرترین بینراوەکان