کەلار: ژنێک بە خنکان گیانی لەدەستدا
ھەواڵ
2026/11/07 , بینین : 384


* نەوژین

کەمێک بەر لە ئێستا لە گەڕەکی شەهیدانی کەلار، ژنێک بە خنکان گیانی لەدەستدا و پۆلیس دەڵێت: "بە پەت خۆی هەڵواسیوە".

عەقید سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە نەوژینی راگەیاند: ژنەکە لەدایکبوی ساڵی ٢٠٠٩ بوە، لە ماڵی خۆیاندا بە پەت خۆی هەڵواسیوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

وتیشی: لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە و لێکۆڵنەوە لەسەر روداوەکە دەستی پێکردوە.

جەختیشی کردەوە: بۆ وردەکاری زیاتر چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایی پزیشکی داد دەکەن.

زۆرترین بینراوەکان