لە قەزای رزگاری فیستیڤاڵێک بۆ خانمانی خاوەنکار ئەنجامدەدرێت
رەنگاڵە
2026/11/07 , بینین : 38


* نەوژین

لە قەزای رزگاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، بە ئامانجی پشتگیریکردن و ناساندنی تواناکانیان فیستیڤاڵێک تایبەت بە خانمانی خاوەنکار بەڕێوەدەچێت.

شەیما جەمال، سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵەکە، بە نەوژینی رایگەیاند: فیستیڤاڵەکە رۆژی هەینی (١٣ـی ١١) لە پارکی شەهید ئاکام لە رزگاری بەڕێوەدەچێت و چالاکییەکان تەنها بۆ ماوەی یەک رۆژ بەردەوام دەبن، لە فیستیڤاڵەکەدا نزیکەی ٤٠ بۆ ٥٠ کەپر ئامادەکراون کە سەرجەمیان بۆ خانمانی خاوەنکار تەرخانکراون.

سەبارەت بە ئامانجی ئەنجامدانی ئەم چالاکییە، سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵەکە ئاماژەی بەوەکرد: ئامانجی سەرەکیمان ناساندنی خانمانی خاوەنکاری قەزای رزگاری و یارمەتیدانیانە لە ساغکردنەوە و فرۆشتنی بەرهەمەکانیان. هەروەک پلانمان هەیە لە ساڵانی ئایندەش دا ئەم فیستیڤاڵە بەردەوامی هەبێت.

فیستیڤاڵەکە بە سپۆنسەر و پشتگیری رێکخراوی 'هاوکاری ئەڵمانی' بەڕێوەدەچێت.

زۆرترین بینراوەکان