ژنێکی کورد دەبێتە ئەندامی ئەکادیمیای خەڵاتەکانی ئێمی
کلتور
2026/09/21 , بینین : 26


* نەوژین

باڤی یاسین، سەرۆک و دامەزرێنەری کۆمیسیۆنی فیلم و سندوقی فیلمی کوردستان، بو بە ئەندامی ئەکادیمیای نێودەوڵەتی هونەر و زانستەکانی تەلەڤیزیۆن (خەڵاتەکانی ئێمی)، بەمەش دەبێتە یەکەم کەس لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق کە ئەم پێگەیە بەدەست بهێنێت.

بەپێی ئەندامێتییەکەی لە ئەکادیمیاکەدا، باڤی یاسین مافی دەنگدانی لەسەر خەڵاتە نێودەوڵەتییەکانی ئێمی دەبێت و بەشداری لە گفتوگۆ و پێشکەشکردنی بیرۆکە و ستراتیجییە جیهانییەکانی پەیوەندیدار بە داهاتوی کەرتی تەلەڤیزیۆنەوە دەکات.

خەڵاتەکانی ئێمی ساڵانە لەلایەن ئەکادیمیای نێودەوڵەتیی هونەر و زانستەکانی تەلەڤیزیۆنەوە رێکدەخرێت و لەلایەن رەخنەگران و شارەزایانی ئەم بوارەوە هاوئاستی خەڵاتی ئۆسکار دەبینرێت.

زۆرترین بینراوەکان