بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی هەولێر: مێردەکان زۆرترین توندوتیژی دژ بە ژنان ئەنجامدەدەن
ھەواڵ
2026/11/19 , بینین : 56


* نەوژین

بەرپرسی راگەیاندنی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی هەولێر، ئاشکرایدەکات: هاوسەران لە پلەی یەکەمدان لە ئەنجامدانی توندوتیژی دژ بە ژناندا و ئاماژە بەوەش دەکات کە زۆرینەی سکاڵاکان پەیوەندییان بە کێشە ئەلیکترۆنییەکانەوە هەیە.

بەهرە نورەدین، لێپرسراوی بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان لە هەولێر، بە نەوژینی راگەیاند: نەبونی هۆشیاری تاک و خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیی، دو هۆکاری سەرەکی بەردەوامبونی توندوتیژین دژ بە ژنان.

وتیشی: بەپێی سکاڵاکان مێردەکان زۆرترین توندوتیژی دژ بە ژنان ئەنجامدەدەن و لە دوای ئەوانیش ئەندامەکانی تری خێزان وەک باوک و براکان و کەسانی نزیک دێن.

سەبارەت بە جۆری سکاڵاکان، بەهرە نورەدین ئاشکرای کرد کە ژنان زۆرترین سکاڵاکانیان لەسەر کێشە ئەلیکترۆنییەکانە.

هەروەها سەبارەت بەو هۆکارانەی وا لە ژنان دەکەن دوای ماوەیەک سکاڵاکانیان بکشێننەوە، ناوبراو رونیکردەوە: هەرچەندە ئامارێکی ورد و دەقیق لەمبارەیەوە نییە، بەڵام بەپێی تێگەیشتنمان لە دۆخەکە، فشاری خێزان، نەبونی سەرچاوەی دارایی، ترس لە لەدەستدانی مناڵ و قسەی کۆمەڵگە،  ئەو هۆکارە سەرەکییانەن کە ژنان ناچار دەکەن سکاڵاکانیان بکشێننەوە.

زۆرترین بینراوەکان