٤٤٪ـی بەشداربوان و خاوەنکارانی فیستیڤاڵی بازاڕ لە کەلار ژنن
ھەواڵ
2026/11/19 , بینین : 25

 

* نەوژین

ژنان رێژەی ٤٤٪ـی کۆی گشتی ئەو خاوەنکار و بەشداربوانە پێکدەهێنن کە لە رێگەی فیستیڤاڵی بازاڕەوە لە قەزای کەلار هەلی کاریان بۆ فەراهەم کراوە.

هەر بەپێی ئەو ئامارەی کە تایبەت بۆ نەوژین نێردراوە، لە فیستیڤاڵەکەدا کە ٢٣٠ کۆشکی بۆ ئامادەکراوە، بە شێوەیەکی گشتی ٣١٠ خاوەنکار، کۆمپانیا و براندی جیاواز تێیدا بەشدارن و بەرهەم و کارەکانیان نمایش دەکەن.

فیستیڤاڵەکە بوەتە هۆی راکێشانی گەشتیارێکی زۆر بۆ ناوچەکە، بە شێوەیەک زیاتر لە ٩ کۆمپانیای گەشتیاریی ناوخۆیی و دەرەکی بە مەبەستی سەردانیکردنی گەرمیان و بەشداریکردن لە فیستیڤاڵەکەدا، گەشتیار دەهێننە قەزای کەلار.

زۆرترین بینراوەکان