کچە خوێندکارێکی زانکۆی گەرمیان کتێبێکی زانستی دەنوسێت
ھەواڵ
2026/11/19 , بینین : 45


* نەوژین

کچە خوێندکارێکی قۆناغی چوار لە بەشی زانستی کیمیای زانکۆی گەرمیان، کتێبێکی زانستی دەربارەی دروستکردنی بۆن دەنوسێت.

ناوی کتێبەکە 'ڤێلمینیا'ـیە و تێیدا 'ئایلین ئایدن' کە نوسەری کتێبەکەیە باس دروستکردنی بۆن دەکات؛ کتێبەکە رێبەرێکی گشتگیرە بۆ فێربونی زانستی بۆن لە سفرەوە.

بەشەکانی کتێبەکە پێکدێن لە، ژمێریاریی دروستکردن، لایەنی کیمیایی، ستانداردە جیهانییەکانی سەلامەتی (IFRA) و بەشێکی تایبەت بە تاقیکردنەوە (Quiz).

لەپای ئەم کارەی، ئایلین ئەمڕۆ لەلایەن راگری کۆلێژی زانست لە زانکۆی گەرمیان، رێزلێنانی پێشکەشکرا.

زۆرترین بینراوەکان