* نه‌وژین
سه‌كۆی مدیایی نه‌وژین له راهێنانێكى 5 رۆژییدا، گه‌نجانى قه‌زاى كفری به بنه‌ما پیشه‌ییه‌كانى نوسینی رۆژنامه‌وانى ئاشنا كرد.
راهێنانه‌كه به پاڵپشتی رێكخراوى هاوكاری ئه‌ڵمانى، له رۆژانى (25، 26، 27، 30 و 31ـى ئابی 2026) له هۆڵی وه‌رزش و لاوانى كفری به‌ڕێوه‌چو. تیایدا به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمی به‌شداران كه له 33 كچ و كوڕى قه‌زاكه پێكهاتبون، ئاشنا كران به گرنگترین بنه‌ماكانى نوسینی رۆژنامه‌وانیی پیشه‌یی.
راهێنانه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له راهێنه‌ران: ده‌شتى عه‌لی، ئازاد عوسمان، دڵشاد ئه‌نوه‌ر و بێستون ژاڵه‌ییه‌وه پێشكه‌شكران.
ئه‌م راهێنانه له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كى نه‌وژین دێت به پاڵپشتی رێكخراوى هاوكاری ئه‌ڵمانى، كه خۆی له چه‌ند چالاكییه‌كى جۆراوجۆردا ده‌بینێته‌وه له بوارى رۆژنامه‌وانى و ژنان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى دا.
نوێترین
زۆرترین بینراوەکان