* نەوژین
خانمە پزیشکێکی کورد، وەک یەکەم خانمە پزیشک لەسەر ئاستی عێراق، پلەی پرۆفیسۆری لە بواری شێرپەنجەزانی دا بەدەستهێنا.
پ.د. هاژە عەبدوڵا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، گرێ لیمفاوییەکان و نەخۆشییەکانی خوێن، بو بە یەکەم خانمە پزیشکی عێراقی پلەی پرۆفیسۆری لە بواری شێرپەنجەزانی بەدەستبهێنێت.
لەوبارەیە، دەڵێت: "بەدەستهێنانی ئەم پلەیە بەرزترین پلەی زانستی و ئاکادیمییە، شانازییەکی گەورەیە"، دەشڵێت: "ئامۆژگاریم بۆ پزیشکە گەنجەکان ئەوەیە یەکەم ئینسان بن ئینجا پزیشک، واتا لەگەڵ چارەسەری جەستەدا چارەسەری دەرونی نەخۆشەکانیش بکەن".
نوێترین
زۆرترین بینراوەکان