* نەوژین، پەرژین کامەران
كاندیدانی ژن هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز هه‌وڵده‌ده‌ن پرسی ژنان بكه‌نه به‌شێكی گرنگی كارنامه‌ی هه‌ڵبژاردنیان, له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه مافه‌یاساییه‌كانی ژنان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا ناكاراكان خاڵی هاوبه‌شی كارنامه‌ی زۆربه‌یانه هه‌وڵه‌كانیان له چوارچێوه‌ی یاسا و پا‌رله‌ماندا.
گۆڕینی ئه‌و یاسایانه‌ی مافی ژنی تێدا كه‌مه
به‌رزی ئه‌زمه‌ر, كاندید له بازنه‌ی سلێمانی, ده‌ڵێت: لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کار بۆ هەموارکردنەوەی ئەو یاسایانە دەکەین کە مافی ژن تێیدا کەمە یان وەكو پێویست لەبەرچاو نەگیراوە، بە شێوەیەک زۆرترین ماف و دەرفەت بۆ ژنان دەستەبەر بکات.
ده‌شڵێت: كار بۆ گۆرینی ئه‌و یاسایانه ده‌كه‌ین مافی ژنی تیادا كه‌مه, چ له روی مافی مۆڵه‌تی دایكایه‌تی یان کاتەکانی كاركردن.
هاوكات فێنك شه‌فیق, كاندید له بازنه‌ی هه‌ولێر, پێی وایه پێویسته هه‌مو یاسا و ماده ده‌ستوریه‌كان له خزمه‌تی ژناندان كاریان له‌سه‌ر بكرێت, چ به هه‌مواركردنه‌وه بێت یان جێبه‌جێ نه‌كردنی ماده هه‌بوه‌كان یاخود دانانی یاسای نوێ.
به‌هێزكردنی رۆڵی ژنان له هێزه ئه‌منیه‌كان
ئه‌شواق جاف, كاندید له بازنه‌ی سلێمانی, جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كسانكردنی ماف و ئیمتیازاته‌كانی ژنانی پێشمه‌رگه ده‌كاته‌وه، دەڵێت: پێویسته مافه‌كانیان هاوتا بكرێت له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی پیاوان.
هه‌روه‌ك فێنك شه‌فیق, كاندیدی بازنه‌ی هه‌ولێر, كه ئێستا به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانه, له كارنامه‌یدا گرنگی به به‌شداری كردنی ژنان ده‌دات له سلكی هێزه‌كانی ناو خۆ و پێشمه‌رگه له ناوه‌نده‌كانی بریاردان: پێویسته ژنانی پله دار بگه‌نه ناوه‌نده‌كانی بریار, جا وه‌ك به‌رێوبه‌ری گشتی بێت یان به‌رێوبه‌ری به‌شه‌كان, بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت و بریاره‌كان له خزمه‌تی ژناندابن.
دابین كردنی بودجه بۆ ژنان؛ خاڵی هاوبه‌شی كارنامه‌نی ژنانی كاندید
ئه‌شواق جاف, ده‌ڵێت: پێدانی قه‌رزی بچوك به‌ژنان له رێگه‌ی پرۆژه یاسای پا‌رله‌مانه‌وه بۆ ده‌ستپێكردنی كار و پرۆژه‌ی تایبه‌ت, لێخۆشبونی ٢٠%ـی قه‌رزه‌كه ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه جێ به‌جێ كرا هه‌روه‌ها لێخۆشبونی ٥٠%ـی قه‌رزه‌كه ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه گه‌شه‌ی كرد و فراوان كرا, ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی هه‌لی كار بۆ ژنان.
هاوكات فێنك شه‌فیق, ده‌ڵێت: دانانی بودجه‌یه‌كی ته‌واو بۆ ژنانی كه‌م ده‌رامه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانێت كاریان بۆ دابین بكات یان بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان بۆ دابنێت، لە پێشینەی کارەکانم دەبێت، راستە ئێستا یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه, به‌ڵام به ته‌واوی جێبه‌جێ ناكرێت كه بۆ ژنان زۆر پێویسته.
دیدگای كاندیده ژنه‌كان كه هه‌ر یه‌كه‌یان له روانگه‌ی خۆیه‌وه جه‌خت له چه‌ند خاڵێكی سه‌ره‌كی ده‌كه‌نه‌وه له هه‌ندێك خاڵدا كارنامه‌كانیان هاوده‌نگن كه خۆی ده‌بینێته‌وه له یه‌كسانی ماف له هێزه ئه‌منیه‌كان, پاراستنی مافه‌یاساییه‌كانی ژنان و هه‌موار كردنه‌وه‌و دانانی یاسای نوێ و دابینكردنی بودجه بۆ خزمه‌تی ژنان.
ئەمە نوێنەرایەتیی لێدوان و پڕۆژەی سێ کاندیدی سێ بازنە و حزبی جیاواز بون لە کۆی ژمارەیەکی زۆری ژنانی کاندید، بە گشتی، ژنانی کاندید لە بازنە جیاوازەکاندا خاوەنی پلان و پڕۆژەی زۆر فراوان و هەمەچەشنن.
به‌پێی ئاماری كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنى عێراق، بۆ ئەم هه‌ڵبژاردنە کە بڕیاره لە دو رۆژی داهاتودا به‌ڕێوه‌بچێت، ٧،٨٧٦ كه‌س كاندیدن، له‌و ژماره‌یه‌ش ٢٢٣٥ كاندیدیان له ره‌گه‌زی مێن، كه رێژه‌كه‌یان ده‌كاته ٢٨.٣%، هەروەک بە دیاریکراویش لە هەرێمی کوردستان ٢٠١ کاندید هەن و ٩٤ـیان ژنن.