‎رۆڵی پانتایی گشتی دیجیتاڵی لە شۆڕشی 'ژن ژیان ئازادی'
2026/09/17 , بینین : 103


دنیا دلێر

بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە ساڵی ۲۰۲۲ وەک وەرچەرخانێکی گرنگ لە مێژوی چالاکییە دیجیتاڵییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژمار دەکرێت، لەبەرئەوەی پانتایی دیجیتاڵی بەوشێوە و قەبارە گەورەیە بو بە ژینگەیەک بۆ دروستبون و کۆکردنەوەی دەنگ و رەنگە جیاوازەکان و تێکشکاندنی سنورەکانی زمان و ئاین و نەتەوە و کلتورە جیاوازەکان کە سەدان ساڵە بونیان هەیە ، پاشان دروست بونی ئەم راگشتییە دەربارەی ئامانجی بابەتێکی جیاواز ئاسان نییە.

هاشتاگی #ژن_ژیان_ئازادی

بەپێی ئەو توێژینەوانەی کە لە ساڵانی ۲۰۲۳-۲۰۲۵ ئەنجامدراون بەپێچەوانەی زۆرینەی هاشتاگە سیاسییەکانەوە، زۆرترین گەڕانی لە تویتەر و تیکتۆک بۆکراوە. سەرهەڵدانی ئەم روداوەش لە دوای شەهیدبونی کچێکی کورد بەناوی ژینا ئەمینی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سەقز دێت، بەهۆی فشاری دەسەڵاتی هەنوکەی وڵاتی ئێران بۆ پابەندبون بە باڵاپۆشکردنی زۆرەملێوە.

هاشتاگی ئەم بزووتنەوەیە وەک سەکۆیەکی بێ سەرکردە و خۆڕسکانە سەریهەڵداوە، هاشتاگەکە خۆی بڕیاریداوە کەی و لەکوێ چالاکییەکان ئەنجام بدرێت. ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی دەسەڵات نەتوانێت بە گرتن و دەستبەسەرکردنی کەسانێک بزوتنەوەکە کپ بکاتەوە، چونکە خۆپێشاندەران و چالاکوانانی هەمو چین و توێژەکان، بەتایبەت ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەرزو بەدانان و کەمپینەکردنی هاشتاگەکە، شۆڕشەکەیان لە شەقامەوە گواستەوە بۆ تەواوی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان  بە جیهاندا  بڵاوبویەوە.

شۆڕشی ژن ژیان ئازادی درێژترین شەپۆلی ناڕەزایەتی بوە لە ئێران لە دوای شۆڕشی ساڵی ۱۹۷۹وە. لەبەرئەوەی ئەم دروشمە لەناو جەرگەی خەباتی سیاسیی ژنانی کوردەوە سەریهەڵداوە و پاشان  بوەتە پرسێکی نەتەوەی و بۆ هەر کێشەو ئاڵەنگاریەکی بەردەم پرسی ژنان و مافی مرۆڤ دروشمی ژن ژیان ئازادی بە بێ جیاوازی دوبارەدەکرێتەوە.

زۆرترین بینراوەکان