* نەوژین
تەرمی ژنێک لە گوندێکی سەر بە پارێزگای هەولێر دۆزرایەوە و لەبارەیەوە پۆلیس دەڵێت: چوار کەسمان دەستگیرکردوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، بڵاویکردوەتەوە: ئەمڕۆ تەرمی ژنێکمان لە گوندی 'شێخ توراب' دۆزیەوە، لەدوای دۆزینەوەی تەرمەکە دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانیمان لەسەر روداوەکە چوار کەس دەستگیر بکەین.
پۆلیس رونیکردوەتەوە: ناوی دەستگیرکراوەکان بەمشێوەیە: (ح، س، ا)، (م، ح، س)، (م، ح، س) و (ا، ر، ک)، دەشڵێت: تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لە چوارچێوەی رێکارە یاساییەکاندا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
ئەمە و پۆلیس لەبارەی شێوازی گیان لەدەستدانی و هۆکاری پەیوەندیداری ئەو چوار کەسە بە مردنی ژنەکە، ئاماژەی بە هیچ زانیارییەک نەکردوە.
نوێترین
زۆرترین بینراوەکان