گەرمیان؛ کچێک بە ھەڵواسین گیانی لەدەستدا
ھەواڵ
2021/04/18 , بینین : 1,620
 
* نەوژین
 
پۆلیسی گەرمیان گیان لەدەستدانی ئافرەتێکی ٢٠ ساڵانی راگەیاند کە بە ھەڵواسین گیانی لەدەستداوە.
 
مقەدەم: عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە تەرمی ئافرەتێک هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کەبەهۆی خنکان بەپەت گیانی لەدەستدابو.
 
وتیشی: بەوتەی کەسوکارەکەی،  لەماڵەکەی خۆیدا لە کەلار بەهۆی کێشەی خێزانیەوە خۆی هەڵواسیوە و  بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
 
قوربانیەکە لەدایکبوی ساڵی 2001ـە، تەرمەکەشی بەمەبەستی توێکاریی رەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە و بەوتەی پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی روداوەکە رەوانەی بەشی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەتان کراوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی زیاتری تێدا بکرێت.
 
 
زۆرترین بینراوەکان