* نه‌وژین
به‌پێی روپێویه‌كى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، ته‌نها 10 وڵات له جیهاندا رێژه‌ى ژنانى له حكومه‌ت دا له پیاوان زیاتره.
ده‌سته‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ یه‌كسانى ره‌گه‌زی و تواناسازی ژنان، له روپێوییه‌كى دا بۆ نه‌خشه‌ى به‌شداریی ژنان له ساڵی 2020 دا له بواری سیاسی دا، ئاماژه‌ى به به‌شداریی ژنان له حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن داوه.
روپێویه‌كه ئاشكراى كردوه ته‌نها 10 وڵات رێژه‌ى ئه‌و ژنانه‌ى كه پۆستى وه‌زارییان هه‌یه له رێژه‌ى هاوتا پیاوه‌كانیان زیاتره.
کابینەی حکومەتی ئیسپانیا کە پلەی یەکەمی هەیە لەسەر ئاستی جیهان لە زۆری ژمارەی وەزیری ژن
به‌پێی روپێوییه‌كه، ئیسپانیا له‌سه‌روى ئه‌و وڵاتانه‌وه دێت كه رێژه‌ى نوێنه‌رایه‌تى ژنان له حكومه‌ت تیایدا (66.7%)ـه به‌وه‌ى له كۆی 15 وه‌زاره‌ت دا 10 ژن وه‌زیرن. به‌دواى ئه‌ویشدا فینله‌ندا دێت كه له‌كۆی 18 پۆستى وه‌زاریی، 11 ژنه وه‌زیری هه‌یه.
لیسته‌كه ته‌نیا وڵاتانى ئه‌وروپیی له‌خۆناگرێت، به‌ڵكو له كیشوه‌رى ئه‌مریكا و ئه‌فریقیاش وڵاتان هه‌ن كه رێژه‌ى نوێنه‌رایه‌تى ژنان له حكومه‌ت دا له پیاوان زیاتره، به‌شێوه‌یه‌ك له پله‌ى سێیه‌م دا نیكاراگوا دێت كه رێژه‌كه تیایدا (58.8%)ـه، به‌دواى ئه‌ویش دا كۆڵۆمبیا به (57.9%) و نه‌مسا به (57.1%) و پیرۆ به (55%) و سوید (54.5) و رواندا به (56.3%) و ئه‌لبانیا به (53.3%) و دواجاریش فه‌ره‌نسا به (52.9%)، له ریزبه‌ندى چواره‌م تا ده‌یه‌م دان.