75% توندوتیژیەکانی ئەمساڵ بەرامبەر ژنان بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بوە

2020/11/25    694 جار بینراوە
 
* نه‌وژین
 
بە گوێرەی ئامارەکانی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان کوشتن و خۆسوتاندنی ژنان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردوە، هەروەک 75% توندوتیژیەکان بەهۆی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ بوە.
 
کوردۆ عومه‌ر، بەڕێوەبەرى گشتى بەرەنگاربونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان و خێزان، لە رۆژى  جیهانى هەڵمەتى بەرەنگاربونەوەى  توندوتیژى دژی ژنان رایگەیاند: ئاستی توندوتیژیەکان لە هەرێمی کوردستان زۆر دابەزیوە بەبەراود بەساڵی رابردو، بەشێوەیەک لە ئاماری 10 مانگی ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی رابردو حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان 25% کەمیکردوە، خۆسوتاندن بە رێژەی 30% کەمیکردوە لەگەڵ کەمبونەوەی سەرجەم توندوتیژییە جەستەیەکان.
 
ئاماژەی بەوەشکرد: کەمتر ئاماری توندوتیژی سێکسی و دەرونی تۆمارکراوە، بەڵام بەهۆی کلتور و دابونه‌ریتی کۆمەڵگاوە ئەم توندوتیژیانە کپ دەکرێنەوە.
 
لەبارەی هۆکارەکانی توندوتیژیشەوە، وتی: بە پێی ئامار و توێژینەوەکانی ئێمە 75% بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بوە بەپلەی یەک، بە پلەی دوش زۆربونی بەکارهێنانی چەکه‌.
 
هاوکات لە بارەی چارەسەرەکانیشەوە ئاماژەی بەوەکرد کەمپینەکانیان بەشێوەی جیاواز بەردەوامە و کار لەسەر بەرەوپێشبردنی کارەکانیان دەکەن.
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,362,913     ژمارەی میوان 1227

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە