* نهوژین
دادگای تاوانەكانی كەركوك، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر ئەو دو تاوانبارە سەپاند کە دەستدرێژی سێكسیان کردبوە سەر ژنێكی خاوهن پێداویستی تایبهت له ناحیەی پردێی سەربە پارێزگای كەركوك.
دادگا لە نوسراوێكیدا كە دەقی بڕیارەكەی لەخۆگرتوە، بڵاویکردوهتەوە: ئەمڕۆ دوشەمە بڕیاری کۆتایان لە بارەی تاوانبارانەوە داوە و سزاکەشیان بەندکردنی هەتاهەتاییە.
بە بەپێی دانپێدانانەکانی تاوانباران، دەستدرێژی سێکسییان کردوەتە سەر ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت و لەو کاتەشدا گرتەی ڤیدیۆییان تۆمارکردوە و بڵاویانكردەوە.
ئەو ژنه کە دەستدرێژیان کردبەوە سەر باری دەرونی نا جێگیرە، هاوسهرهكهشی خاوهنی پێداویستی تایبهته و مناڵێكی كوڕیان هەیە.