پۆلیس: زانیاری تەواومان لەسەر کوژرانی کچەکەی سلێمانی دەستکەوتوە

2020/11/09    1393 جار بینراوە
 
* نه‌وژین
 
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: زانیاری تەواویان لە بارەی حاڵه‌تى کوژرانی کچێك له‌سەر شەقامی مەلیک مەحمودی سلێمانی دەستکەوتوە، بەڵام تائێستا ناتوانن بڵێن پەیوەندیدارە بە دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجەی کە لە ئاوی دوکان دۆزراوەتەوە.
 
سەرکەوت ئەحمەد، لە لێدوانێکیدا بۆ (نەوژین)، وتی: ئەمڕۆ لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود، تەرمی ژنێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە کە ئاسەواری سێ گولـلە بە جەستەیەوە دیارە.
 
ئەو کچەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە پیشەی ئەندازیارە و تەمەنی نزیكه‌ى 30 ساڵە.
 
وتەبێژەکەی پۆلیسی سلێمانی وتیشی: بە بڕیاری دادگا، پۆلیسی بەڵگەی تاوان بەردەوامە لە بەدواداچونەکانی و به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان کوشتنی ئەم کچە پەیوەندی بە خێزانەکەیەوە نیە و بە تەواوی وردەکاری کوشتنەکەمان دەستکەوتوە.
 
هاوکات هەر ئەمڕۆ تەرمی كوڕێك له‌ ئاوی دەریاچەی دوکان دۆزرایەوە کە لەنێو دەریاچەکە گوللەیەکی ناوە بەسەری خۆیەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، باسلەوەدەکرێت پەیوەندیدار بێت بە روداوەکەی سلێمانیەوە.
 
بەڵام وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، بۆ (نەوژین) ئەوەی خستەڕو: ناتوانن تا یەکلابونەوەی بەڵگەکان ئەو بڕیارەبدەن.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,621     ژمارەی میوان 171

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە