* نه‌وژین
کچانی پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باکور بون بە پاڵەوانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق و کچە وەرزشکاری پێشمەرگەی سلێمانی (دانە حسێن)یش، توانی ژمارەی پێوانەی راکردنی 100 مەتری کچانی عێراقی بشکێنێت.
دوێنێ کۆتایی بە رکابەریەکانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق هات کە بۆ ماوەی دو رۆژ بەردەوام بو.
له‌سه‌ر ئاستی كچانی پێشكه‌وتوان پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بە کۆکردنەوەی 140 خاڵ بۆ نۆزده‌هه‌مین جاری له‌سه‌ر یه‌ك، توانی ببێتە پاڵەوان و جامه‌كه به‌رز بكاته‌وه. هاوكات کچە وەرزشکارى یانه‌كه(دانە حسێن)، له راکردنی 100 مەتری دا بۆ کچان، توانی ژمارەی پێوانەیی بشکێنێت.
لەسەر ئاستی کچانی تازە پێشگەیشتو، یانه‌ی گازی باكور پله‌ی یه‌كه‌می بەدەستهێنا بەکۆکردنەوەی 175خاڵ.