* نهوژین،
وهرگێڕانى: یوسرا محهمهد سلێمان
کامێرەوانی رۆمانی (
میهایلا نۆرۆک)ى 33 ساڵ، لە ماوەی چوار ساڵی رابردو دا وێنەی ژنان لە سەرتاسەری جیهان دەگرێت، ئەو وێنەکانی لە نزیکەی 60 وڵاتدا گرتوە هەر لە ئەفغانستانەوە تاوەکو ئایسلاند.
نوروک ناوی پڕۆژەکەی خۆی ناوە "ئەتڵەسی جوانی"، كه دواتر وهكو كتێب بڵاودهبێتهوه.
لهبارهى ئهزمون و كارى خۆیهوه، (میهایلا) بهمشێوهیه خۆی دهناسێنێت: "کامێرەوانێکی تەمەن 33 ساڵم لە بوخارستی رۆمانیا. لە ماوەی شەش ساڵی رابردودا زۆربەی کاتەکانی ژیانم بە گەشتکردن لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهاندا بەسەر بردوە.
باوکم وێنەکێشە بویە هەر لە مناڵیمەوە من بە رەنگەکان دەور درابوم، لە تەمەنی شانزە ساڵیدا کاری فۆتۆگرافیم دۆزییەوە، بەڵام بەدبەختانە نەمتوانی ژیانێک بەمە بۆ خۆم بنیاد بنێم، بۆیە دەبوایە لە بوارەکانی تردا کارم بکردایە، کاتێك کە توانیم داهاتێکی باش پەیداکەم، وەکو شاخەوانێک گەشتم دەکرد لە ماوەی کاتە پشوەکانمدا لە بەشە جیاوازەکانی جیهاندا، ئەمە وایلێکردم کە هەمەچەشنی هەسارەکەمان بدۆزمەوە، بۆیە کاتێک کە 27 ساڵ بوم، بڕیارمدا واز لە ژیانی ئاسایم بێنم و هەمو رەنج و پاشەکەوتەکانم دانێم بۆ گەشت و وێنەگری. ئەویش ئەوە بو کاتێک کە پڕۆژەی (
ئەتڵەسی جوانیم) داهێنا.
لەئەنجامدا پڕۆژەکە زۆر بەناوبانگ بو لە سەرتاسەری جیهاندا، بەڵام من وا دەزانم کە هەمان کەسە ئاساییەکەی جارانی شەش ساڵ پێش ئێستام کە حەز دەکەم جوانیەکی بەدینەکراو بدۆزمەوە كە دەگەشێتەوە لە هەمو ژنێکدا.
من هەر وەکو ژنێکی ئاسایی خۆم دەبینم، لەگەڵ ناخۆشی و خۆشی ژیاندا، من کاری قورس دەکەم بۆ خەونەکەم، خۆشبەختانە ئەم خەونە بەرز نرخێندراوە لە لایەن ژمارەیەکی گەورەی بینەرەوە تهماشا كراوه، بەڵام ملیۆنەها ژن هەن لە جیهاندا، کە تەنانەت کاری قورستریش ئەکەن، بەڵام سەرنجڕاکێش دەرناکەون لە لای وڵاتانی دەرەوە، هیوادارم شانسی ئەوەم هەبێت وێنەی هەندێکیان بگرم بۆ پڕۆژەکەم، وێنەی جوانی ناخ و دەرەویان بگرم و پیشانی بدەم کە ئەوان چەند تایبەتن".
وهكخۆی ئاماژهى بۆ دهكات، (میهایلا) چیرۆكى دهیان كهسى گێڕاوهتهوه، یهكێك لهو چیرۆكانه هی (مهرزیه)یه كه له خوارهوه دهیخوێنینهوه:

"ئەمە مەرزیەیە، یەکێکە لە بەهێزترین ئافرەتەکان کە تائێستا بینیبێتم، ئەم وێنەیەم ماوەیەک بەر لە ئێستا گرت، لە ئێران، ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەو، بڕیارمدا کە وێنەکەی پۆست بکەم.
مەرزیە 6 ساڵ پێش ئێستا كاتێك ئۆتۆمبێلی لێدەخوری لە ئەسفەهان، دو پیاو بە ماتۆڕسکیلێکهوه له ئۆتۆمبیلهكهى نزیک بونەوە، یەکێکیان ماددەیەکی تێزابی کردە دەموچاوی و دواتر هەڵاتن.
ئهگهرچی ڤیدیۆی شەقامەکە تۆمارکرابو لە رێی کامێراکانەوە، بهڵام پۆلیس هەرگیز ئەو دوانهى نەدۆزییەوە، چەند کەیسێکی تری هاوشێوەی ئەمە روی داوە لە ئەسفەهان لەهەمان ساڵدا، تاوانبارەکان تائێستا دەستگیر نەکراون، هەمو ئەم کارە تۆقێنەرانە بەرامبەر بەو ئافرەتانە ئەنجامدهدرێت کە پۆشاکی نەریتیان نەپۆشیوە.
هەندێک لە ئێرانیەکان پێیانوایە کە ئەم هێرشانە ئەنجامدەدرێت بەهاوکاری چەند دەسەڵاتدارێکی جیاواز بۆ رێگریكردن له ئازادیی ژنان لەپۆشینی جلوبەرگ دا، بەڵام هەردو دەسەڵاتدارانی نیشتیمانی و ناوخۆیی، نکۆڵی دەکەن لە هەر بەشداریبونێکیان لەو کارەدا.
ئەمڕۆ مەرزیە هەوڵدەدات هۆشیاری بڵاوکاتەوە بۆ ئەم کارە خراپانە و كاردهكات بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنى ماددەی تیژ و تێزاب، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دەستی کرد بە گریان کاتێک کە ئەو رۆژەى بەبیر هاتەوە، هەوڵیدا تەواوی چیرۆکەکەم پێ بڵێت. دواتر دوبارە ئەو پێیکەنی، ئەمە پێکەنینی ژنێکی بەهێز بو، كه هێز و ئازایەتی خۆی دۆزییەوە تا سەرکەوێت بەسەر خەمەکەیدا و هەمو رۆژێک بجەنگێت لەپێناو ئامانجهکەی، لەبەر ئەوەی ئەمە دوبارە رونەدات بهرامبهر به ژنانی دیكه.
ئازیزەکەم مەرزییە ژنانی لێهاتوی وەکو تۆ هۆکاری ئەوەن کە من ئەم پڕۆژەیە ئەنجام بدەم، زۆر سوپاست بۆ تۆ کە پاکترین جۆری جوانیت پیشاندام".