* نه‌وژین
ژماره‌ى ئه‌و ژنانه‌ى كه‌له سینه‌ماى جیهانى دا و له بواره جیاوازه‌كانى ئه‌م هونه‌ره‌دا كاریان كردوه زۆرن، به‌ڵام 7 ژن به تایبه‌تى ناویان ده‌برێت به‌وه‌ى له مێژوى سینه‌ما رۆڵ و نه‌خشی جیاوازیان هه‌بوه، كه له خواره‌وه ئاماژه‌یان بۆ ده‌كه‌ین.
1. لینی ریفینشتاڵ
یه‌كێكه له سه‌ره‌تاییترین ئه‌و ژنانه‌ى وه‌كو ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی كاریان كردوه. ئه‌و ئه‌گه‌رچی له‌ژێر چه‌تری رژێمى نازیی ئه‌ڵمانیا كاری كردوه، به‌ڵام كاره‌كانى له مێژوى سینه‌مادا و به‌تایبه‌تى له بوارى سینه‌ماى به‌ڵگه‌نامه‌یی "دیكیۆمێنتاریی"دا له‌بیر ناكرێت.
فیلمی "ئۆڵۆمپیاد"، كه‌له‌باره‌ى ئۆڵۆمپیادی 1936 دروستیكردوه، به فیلمێكى گرنگ داده‌نرێت له‌باسكردنى ئه‌و رۆڵه‌ى وه‌رزش له دڵخۆشكردنى خه‌ڵكى دا ده‌یگێڕێت، هه‌روه‌ك لیژنه‌ى ئۆڵۆمپی جیهانى ئاماژه‌ى پێداوه. به‌تایبه‌تى (لینی) له‌م فیلمه‌دا دژى داواى وه‌زیری پڕوپاگه‌نده‌ى ده‌وڵه‌تى نازیی وه‌ستاوه‌ته‌وه، كه ویستویه‌تى فیلمه‌كه ته‌نها له‌سه‌ر وه‌رزشوانه ئه‌ڵمانه‌كان بێت، به‌ڵام ئه‌و له‌سه‌ر تێكڕا وه‌رزشوانان فیلمه‌كه‌ى دروستكردوه.
2. ئانیس فیدرا
ئه‌گه‌رچی خۆی به‌لژیكیه، به‌ڵام به‌یه‌كێك له ناوه دیاره‌كانى سینه‌ماى فه‌ره‌نسی هه‌ژمار ده‌كرێت . سه‌ره‌تاى كاره‌كانى به ژماره‌یه‌ك فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام دواتر كه‌وته ژێر كاریگه‌ریی شه‌پۆلی نوێی سینه‌ماى فه‌ره‌نسی له كۆتایی په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردو و ژماره‌یه‌ك فیلمی ژنانه و شۆڕشگێڕیی ژنانه‌ى به‌رهه‌مهێنا كه‌تائێستاش باس ده‌كرێت.
ئه‌و توانیویه‌تى له مێژوى كاركردنى دا خه‌ڵاته‌كانى ورچی زیوی ڤیستیڤاڵی سینه‌مایی به‌رلین و شێری ئاڵتونی له ڤیستیڤاڵی سنه‌مایی ڤینیسیا بۆ ده‌رهێنان به‌ده‌ستبێنێت.
3. نورا ئیڤرون
به كۆپیه ژنه‌كه‌ى "ودی ئالان"ى گه‌وره سینه‌ماكارى ئه‌مریكی ناوی ده‌برێت. سه‌ره‌تاى كاره‌كانى وك سیناریۆنوس ده‌ستیپێكرد كه به‌هۆیه‌وه دوجار بۆ خه‌ڵاتى ئۆسكار پاڵێوراو بوه, پاشن روى له بوارى ده‌رهێنان كرد كه سه‌ركه‌وتنێكى به‌رچاوى تیادا به‌ده‌ستهێنا، به‌تایبه‌تى له فیلمه‌كانى: (Sleepless in Seattle) له ساڵی 1993 و (You've Got Mail) له ساڵی 1998، كه ئه‌مه‌ى دواییان دوانه‌یه‌كى رۆمانسیی ناوازه‌ى له‌نێوان ئه‌كته‌ران (میگ رایان) و (تۆم هانكس) دا دروستكرد.
4. جین كامبیۆن
یه‌كه‌م ژنه كه توانیویه‌تى چڵه دارخورماى زێڕینی ڤیستیڤاڵی كان له بوارى ده‌رهێنان دا به‌ده‌ستبێنێت به‌هۆی فیلمی (The Piano) له ساڵی 1993 دا. هه‌مان ساڵ و هه‌مان فیلم، بۆ 8 خه‌ڵاتى ئۆسكار پاڵێورا و توانى 3 خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستبێنێت، كه ئه‌مه‌ش ساتێكى زۆر ئاوارته و ده‌گمه‌نه له‌مێژوى به‌شدارییه‌كانى ژنان له سینه‌مادا. دواى ئه‌وه‌ش چه‌ند فیلمێكى تر‌ى به‌رهه‌مهێنا، كه زۆرینه‌یان له‌باره‌ى هه‌ستى مێینه و خه‌مه‌كانییه‌وه بون.
5. سۆفیا كۆبۆلا
كچى گه‌وره ده‌رهێنه‌ر (فرانسیس كۆبۆلا)یه. سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى له‌بوارى سینه‌مادا وه‌ك ئه‌كته‌ر بوه، دواتر روى له ده‌رهێنان كردوه و چه‌ند فیلمێكى گرنگی دروستكردوه، كه دیارترینیان فیلمی (Lost in Translation) بو له ساڵی 2003، كه به‌ته‌نها خۆی بۆ 3 خه‌ڵاتى ئۆسكار پاڵێورا و خه‌ڵاتى باشترینی سیناریۆی بنه‌ڕه‌تیشی برده‌وه.
له‌ساڵی 2010 دا فیلمی (Somewhere) ده‌رهێنا، كه له ڤیستیڤاڵی ڤینیسیادا خه‌ڵاتى شێری ئاڵتونیی به‌ده‌ستهێنا.
6. سوزان بییه‌ر
گرنگترین ژنه ده‌رهێنه‌ره له مێژوى دانیمارك و هه‌مو وڵاتانى ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا. له سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوه‌وه كاروانى هونه‌رى خۆی خستوه‌ته‌ڕێ، به‌ناوبانگترین فیلمه‌كانى (Brothers ) بوه له ساڵی 2004. له‌ساڵی 2006 فیلمێكى به‌ناوى (After the Wedding) پاڵێورا بۆ خه‌ڵاتى ئۆسكارى باشترین فیلمی بیانى و له ساڵی 2010 دا فیلمێكى به‌ناوى (In a Better World) خه‌ڵاتى ئۆسكارى باشترین فیلمی بیانى به‌ده‌ستهێنا.
7. كاسرین بیگالۆ
له سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوه‌وه ده‌ستى به‌كارى سینه‌مایی كردوه و سه‌ره‌تا چه‌ند فیلمێكى دروستكردوه له‌بواره‌كانى خه‌یاڵی زانستى و ئه‌كشن و ترسناكیی دا كه زۆر سه‌كه‌وتو نه‌بون. له ساڵی 2009 سه‌رنجی هه‌موانى بۆ لای خۆی كێشكرد به دروستكردنى فیلمێك له‌باره‌ى ره‌وشى عێراق و سه‌ربازانى ئه‌مریكی له عێراق به‌ناوى (The Hurt Locker) كه توانى 6 خه‌ڵاتى ئۆسكار به‌ده‌ستبێنێت له‌نێوی دا خه‌ڵاتى باشترین ده‌رهێنان، كه یه‌كه‌مجاره له مێژوى ئۆسكار دا ژنێك بتوانێت ئه‌و خه‌ڵاته به‌ده‌ستبێنێت.