* نەوژین
خانمە پارێزەرێک بەناوی شادان ئەنوەر؛ کتێبێکی نوسیوە و تێیدا باس لە دیوێکی دیکەی ژنان دەکات.
کتێبەکە بەناوی دیوێکی تری ژن ـەوەیە و تێیدا باس لە تواناکانی، کاریگەریەکانی لەسەر کۆمەڵگە، داهێنانەکانی، ترسەکانی، سۆز و میهرەبانیەکانی ژنان دەکات.
لەبارەیەوە شادان ئەنوەر، نوسەری کتێبەکە، بە نەوژینی وت: لە کتێبەکە جگە لەو باسانە باس لە هۆکار و چارەسەرەکان دەکەم، واتا باسم لە هەرکێشەیەک کردبێت لە کتێبەکە رێگەکانی چارەسەریشم نوسیوە.
کتێبەکە لە دوتوێی ٨٥ پەڕەدا نوسراوەتەوە، لەبارەی ئامانجی لە نوسینی ئەم کتێبە، شادان وتی: ئامانجمە ژنان بە خوێندنەوەی بڕوا بە خۆبونیان بۆ دروستببێت و هەوڵبدەن کاریگەریەکانیان لەسەر کۆمەڵگە زیاتر بکەن.
وتیشی: ئامانجێکی دیکەم زیادکردنی کتێبە لە بواری ژنان بۆ کتێبخانەی کوردی، چونکە کتێبی هاوشێوە لە کتێخانەی کوردی کەمە.
شادان ئەنوەر، خانمە پارێزەرێکی دانیشتوی رانیەیە، خاوەنی بروانامەی بەکالۆریۆسە لە یاسا، وەکخۆی دەڵێت: ماوەیەکی زۆرە نوسەر و شاعیرم و خاوەنی چەند لێکۆڵینەوەیەکی شیعریم