ژیانی ٤٤ ژنی پێشەنگی کۆیە دەنوسرێتەوە

2024/05/15    385 جار بینراوە


* نەوژین

لە مەراسیمێک دا لە قەزای کۆیە، کتێبی (ژنە پێشەنگەکانی کۆیە)، کە لە نوسینی هەردو نوسەر: هاوکار رەندیخانی و بەرزان عومەر)ـە ناساندنی بۆ کرا و بڵاوکرایەوە.

کتێبەکە بە وردی باس لە ژیانی ٤٤ ژنی پێشەنگی کۆیە دەکات، کە لە ساڵانی (١٩٩٠ هەتاکو ٢٠١٩) رێچکەشکێنیان کردوە.

لەبارەی ئامانجیان لە نوسینی کتێبەکەوە، هاوکار رەندیخانی بە نەوژینی وت: ئامانجمان سەلماندینی ئەوەیە کە ژنان پێشەنگی کۆمەڵگەن، هەروەک ویستومانە لەڕێگەی نوسینەوەیەوە پارێزگاری بکەین لە خەباتی ئەوان.

وتیشی: ئەو ژنانەی لە کتێبەکە باسکراون، ئەو ژنانەن کە رێچکەشکێنیان کردوە، بەشێوەیەک یەکەم ژن بون کاریانکردوە لە بوارەکانی: سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئەدەبی، هونەری، وەرزشی، کارگێڕی، پەروەردەیی، زانستی، تەندروستی و رێکخراوەیی.

کتێبەکە لە ٢٣٠ لاپەڕەپێکدێت و تێیدا باس لە ژیانی کۆمەڵایەتی و ژیانی کاری ئەو ژنانە کراوە.

وەک هاوکار رەندیخانی، ئاماژەیپێکرد: بۆ داهاتو ئەم کتێبە بەرگی دوەمیشی دەبێت، ئەوەش بەهۆی داواکاری زۆر و خۆشمان زانیاریمان دەستکەوتوە کە چەند ژنی دیکەی شارەکە هەن کە پێشەنگن و شایەنی ئەوەن رێز لە خەباتەکەیان بگیرێت.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,798,798     ژمارەی میوان 1828

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە