گەزیزە عومەر کتێبێک بڵاودەکاتەوە

2024/04/13    257 جار بینراوە

 

* نەوژین

خانمە هونەرمەندی شانۆکار: گەزیزە عومەر، کتێبێک بڵاویدەکاتەوە کە گوڵبژێرێکە لە بەسەرهاتی جۆراوجۆری ژیانی خۆی.

کتێبەکە بە ناوی (کلوەبەفرەکان پەنجەکانم ناتەزێنن)ـە و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوەوە دەست بە چاپکردنی بکرێت.

کتێبەکە بیرەوەرییەکانی گەزیزە عومەرە، گوڵبژێرێکە لە بەسەرهاتی جۆراوجۆر، کار لەسەر هەستە جیاوازەکانی خوێنەر دەکات و نۆستالژیا بەردەوامییەکی بەردەوامی لە ناوەڕۆکی کتێبەکە دا هەیە. هەروەک لە رێگەیەوە خوێنەر گەشتێک بە نێو چیرۆکەکانی ژیانی گەزیزە و خێزانەکەی لە سلێمانی و تەوێڵەدا دەکات و وەک هەمیشەش شانۆ چەقی باسەکان دەبێت.

بڕیارە لە ماوەیەکی نزیک دا ناوەندی چاپەمەنی و رۆشنبیری "کارۆ” کتێبەکە هاوشان لەگەڵ بەخشینی خەڵاتێک بەو خانمە شانۆکارە لە مەراسیمێکی تایبەتدا، بڵاوبکاتەوە.

گەزیزە عومەر عەلی، ساڵی ١٩٦١ لە شاری سلێمانی لەدایکبوە، بە یەکێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی بواری شانۆ و سینەما دادەنرێت، ئێستا ئەندامی رێکخراوی ژنانی شانۆنوسی جیھانییە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,366,805     ژمارەی میوان 122

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە