* نەوژین
لە مەراسیمێک دا لەکەلار، ماڵپەڕ و دیجیتاڵمیدیایی نەوژین خەڵاتی ژنە بەهێزەكانی گەرمیانی پێ بەخشرا.
رۆژی چوارشەممە (٦ـی ئازار)، رێکخراوی شۆخ، بە چاودێری نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم: قوباد تاڵەبانی، مەراسیمی رێزلێنانی (ژنە بەهێزەكانی گەرمیان)ـی لە قەزای کەلار ئەنجام دا.
لەمەراسیمەکەدا خەڵات بە ١٠ ژنی رێچەشکێن و بەهرەمەندی گەرمیانی بەخشرا، لەنێویاندا سەرنوسەری نەوژین: سومەیە ساڵح.
نه‌وژین، سه‌كۆیه‌كى رۆژنامه‌وانیی ئیلیكترۆنی تایبه‌ت به پرسه‌كانى ژنانه، له‌لایه‌ن رادیۆی ده‌نگ له ئیدارەی گه‌رمیان سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت و به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED كاره‌كانى رایی ده‌كات.
سەره‌تای کارەکانی (نه‌وژین) له كۆتایی ساڵی ٢٠١٦ دەستیپێکرد، بەشێوەی مانگنامه‌یه‌كى چاپكراو یەکەم ژماره‌ى لێ بڵاوكرایه‌وه و پاش ده‌رچونى ٤٥ ژماره له مانگی ئه‌یلولی ٢٠٢٠ كۆتایی به وه‌شانى كاغه‌زیی خۆی هێنا و لەوەبەدوا وه‌كو سه‌كۆیه‌كى ئیلیكترۆنى به‌رده‌وامى به خۆیدا.