بەڵگەفیلمێک دەربارەی چیرۆکی ژیانی ئەلیسا نمایشدەکرێت

2024/01/25    225 جار بینراوە

 

* نەوژین

بەڵگەفیلمێک دەربارەی چیرۆکی ژیانی ژنە هونەرمەند: ئەلیسا، لە پلاتفۆرمی نێتفلێکس نمایشدەکرێت. 

ئەمڕۆ (٢٥ـی کانونی دوەم) بەڵگەفیلمێک بەناوی (It’s Ok) کە بریتیە لە چیرۆکی ژیانی ئەلیسا، لە پلاتفۆرمی نێتفلێکس نمایش دەکرێت. 

بەڵگەفیلمەکە باس لە تێپەڕاندنی چەندین قۆناغی جیاواز لە ژیانی ئەو ژنە هونەرمەندە و زاڵبونی بەسەر نەخۆشی شێرپەنجە دا دەکات.

لەبارەیەوە ئەلیسا دەڵێت: یەکەمجارە کارێک دەکەم کە ئامانجم نییە وێنەیەکی جوانی خۆم نیشان بدەم، بەڵکو دەمەوێت راستییەکان وەک خۆی بگەیەنم لەو ئەزمونەی هەمبوە لەو قورساییانەی کە روبەڕویان بومەتەوە.

ئەلیسار زەکەریا خوری، لەدایکبوی (٢٧ـی تشرینی یەکەمی ١٩٧٢)ـە، یەکێکە لە دیارترین ژنە هونەرمەندەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٨، کاتێک یەکەم ئەلبومی بڵاوکردەوە، ئەو ئەلبومەی دەنگدانەوەی زۆری هەبو و بۆ ماوەی هەشت هەفتە پلەی یەکەمی زۆرترین بینەری بەدەستهێنا.
 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,376,666     ژمارەی میوان 565

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە