نەوژین و هاوكارى ئه‌ڵمانى شەوە ئاھەنگێکی خێزانیان بەڕێوەبرد

2023/12/23    327 جار بینراوە

 

* نەوژین

رێکخراوی ھاوکاری ئەڵمانی و سه‌كۆی میدیایی نەوژین پێکەوە لە شەوی یەڵدادا شەوە ئاهەنگێکیان لە قەزای کەلار بەڕێوەبرد.

شەوی چوارشەممە (٢٠ی کانونی یەکەم) سەکۆی میدیای نەوژین و رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی، لە قەزای کەلار لە ئیدارەی گەرمیان، شەوە ئاهەنگێکی خێزانیان بەبۆنەی شەوی یەڵداوە بەڕێوەبرد. لە ئاهەنگەکە دا زیاتر لە (٥٠) خێزان ئامادەبون و تێیدا کۆمەڵێک چالاکی بەڕێوەچون.

چالاکیەکان بریتیبون لە؛ پێشکەشکردنی چەند بەرهەمێکی میوزیکی لەلایەن گروپی لوڕ بەهاوکاری خانمە هونەرمەندە: مەریەم خانەساز، هەروەها خوێندنەوەی چەند پارچە شعرێک و رەخساندنی كەشێكی پێكەنیناوی لەگەڵ ئامادەبوان بە گێرانەوەی بەسەرهاتی خۆیان، هاوكات چالاكی مەتەڵی كوردی و پێشكەشكردنی سێوی مێخەك رێژ بە ئامادەبوان له‌لایه‌ن گروپی مێخه‌كه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چو.

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,536,138     ژمارەی میوان 2066

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە