سلێمانی: لەسەر 'دەمەقاڵە' پیاوێک ژنەکەی کوشت

2023/12/06    293 جار بینراوە


* نەوژین

لە سلێمانی لەسەر 'دەمەقاڵە' پیاوێک ژنەکەی بە چەقۆ کوشت و پاش تاوانەکەش دەستگیرکرا.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (٦ـی کانونی یەکەم) لە شاری سلێمانی ژنێک بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شارەکە، کە شوێنەواری پێنج چەقۆی پێوەبوە.

بەپێی زانیاریەکان لە نەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆ ژنەکە ئەنجامدراوە، بەڵام دوای مانەوەی بۆماوەی چەند کاتژمێرێک لە بەشی چاودێری چڕ، کەمێک بەر لە ئێستا گیانی لەدەست داوە.

ژنەکە بەر لە گیان لەدەست دانی بۆ پۆلیس قسەیکردوە و وتویەتی: لەلایەن هاوسەرەکەمەوە بەهۆی دروستبونی دەمەقاڵە لەنێوانمان چەقۆم لێدراوە.

پۆلیس هێشتا رونکردنەوەی فەرمی لەبارەی روداوەکە بڵاونەکردوەتەوە، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست نەوژین کەوتون: پیاوەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ژنەکە بەناوی (ئ،م) تەمەنی ٢٣ ساڵ بوە و پیاوەکەش بەناوی (ب،ن)ـە ماوەی سێ ساڵ بو هاوسەرگیریان کردبو.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,377,674     ژمارەی میوان 745

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە