ئاسایشی هەولێر: کچەکەی ئیسکان تاوەرز لەلایەن یەکێک لە تۆمەتبارەکانەوە فڕێدراوەتە خوارەوە

2023/11/18    349 جار بینراوە

 

* نەوژین

ئاسایشی هەولێر ئاشکرایدەکات:  یەکێک لەو دو تۆمەتبارانەی لە دۆسیەی کەوتنەخوارەوەی کچێک لە تاوەرێکی پرۆژەی ئیسکان تاوەر دەستگیرکراون، کچەکەی فڕێداوەتەخوارەوە، دەشڵێت: تۆمەتباران لەژێر کاریگەری مادەی کحولدا بون.

کەمێک بەر لە ئێستا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەو روداوەی بەرەبەیانی رۆژی هەینی (١٧ـی تشرینی دوەم) بڵاوکردەوە کە تێیدا کچێک لە یەکێک لە باڵەخانەکانی شوقەکانی ئیسکان تاوەر لە هەولێر کەوتەخوارەوە.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتوە: لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتوە هەردو تۆمەتبار لەژێر کاریگەری مادە کحولیەکان دابون،  لەکاتژمێر حەوتی بەیانی لەگەڵ ئەو کچە کێشە کەوتوەتە نێوانیان و دواتر لەلایەن یەکێک لەتۆمەتبارەکان کچەکە لەشوقەکە خراوەتە خوارە و بەسەختی بریندار بوە، هەروەک لەئێستادا لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشک دایە.

هەربەپێی راگەیەندراوەکەی ئاسایش: دو تۆمەتبارەکە بەناوەکانی (ف. ز. ص) و (م. أ.ع)ـن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامی هەیە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,377,572     ژمارەی میوان 750

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە