چۆپی فەتاح 'ویژدان' بڵاودەکاتەوە

2023/10/22    376 جار بینراوە

 

* نەوژین

خانمە هونەرمەند: چۆپی فەتاح، ڤیدیۆکلیپێکی نوێی بەناوی 'ویژدان' بڵاوکردەوە.

گۆرانیەکە لە تێکستی حەمە سەعید حەسەن و ئاوازی بورهان موفتیزادەیە و لە دەرهێنانی نمە جەلالیانە.

 ڤیدیۆکلیپەکە لە کەناڵی تایبەتی چۆپی فەتاح لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
 
دوایین کاری هونەریی ئەو خانمە هونەرمەندە بەر لەم بەرهەمە نوێیەی، بەناوی 'گەڕیان’ بو، کە بەرهەمێکی فۆلکلۆرییە و بە شێوەزاری کرمانجی سەروە، لە یوتیوبی خۆی بڵاویکردبوەوە و لە ئێستا دا یەک ملیۆن بینەری تێپەڕاندوە.


بۆ بینینی ڤیدیۆکلیپی ویژدان کلیک بکە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,376,675     ژمارەی میوان 570

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە